تایبەت بە سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
|
١ خاتوو خه‌دیجه (خوا لێی ڕازی بێت)
خاتوو خه‌دیجه كه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو، بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن چل ساڵان بوو، پێش شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دوو شووی تری كردبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا r ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ئه‌یخوازێت، بیست و پێنج ساڵیش ده‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ئه‌ژیه‌ت .. تا خاتوو خه‌دیجه‌ش له ژیاندا مابوو پێغه‌مبه‌ری خوا ڕووی له هیچ ژنی تر نه‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌مه‌نی ئه‌بێته په‌نجا ساڵ كه خاتوو خه‌دیجه وه‌فات ئه‌فه‌رموێ. كه‌واته: ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی جوامێری پێغه‌مبه‌ر و داوێن پاكی ئه‌و زاته پاكه ڕووه‌و گومانه‌كان ئه‌كاته‌وه، تا پاكی و بێ گه‌ردی ئه‌م سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگه وه دیار كه‌وێت. كه‌سێك له تافی لاوێتیدا بێت و له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا بێت، ئاخر چۆن بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه‌و دڵی ئه‌چێت كه ئافره‌تێك بخوازێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه پانزه ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره‌و بێوه‌ژنیش بێ و دوو شووی تری له پێش ئه‌میشا كردبێت! به‌ڵام ئه‌و كاره له زاتێكی چاكی داوێن پاكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری سه‌ر ڕاستمان ئه‌وه‌شێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی به‌لای چاكان بووه‌و یه‌كتاكی خوای له هه‌موو شت لا مه‌به‌ستتر بووه.
|
,
2007/7/11
|
|
|
| |