تایبەت بە سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
|
٢ خاتوو سه‌وده (خوا لێی ڕازی بێت)
ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) سه‌وده‌ی خواست، خۆی له بار‌و دۆخێكی زۆر دژوار‌و نا ڕه‌حه‌ت دا بوو، تاكه پشتیوانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه خاتوو خه‌دیجه بوو له ده‌ستدا بوو، دوژمنانی ئیسلام لێی وه ده‌نگ هاتبوون و گه‌مه‌و گاڵه‌ی دونیایان وێبوو و بۆ ئازار دانی ئه‌و زاته پاكه خه‌رج ئه‌كرد، بۆیه ئه‌و ساڵه به ساڵی ماته‌می ناوی ده‌ر كردبوو، ئاخر ئه‌گه‌ر دوژمنان ده‌ستیان نه‌ئه‌چووه ئازاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا له‌به‌ر خاتوو خه‌دیجه‌و ئه‌بو تاَڵبی مامی بوو، ده‌ی ئیستا كێ ماوه كه وه‌ك ئه‌بو تاڵیب به‌رگری لێبكات و وه‌ك خاتوو خه‌دیجه‌ش دڵنه‌وایی بكات؟! به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌م جووته پشتیوانه‌ی ماڵیان لێ چۆڵ كردووه‌و كه‌س نییه لای وه‌لا كاته‌وه، له مسه‌ریشه‌وه، دوژمنان زۆر بێ به‌زه‌ییانه به هه‌موو جۆر نێزه كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به‌ڕێزه‌ی ئیسلام و بێ ڕێزی زۆری پێ ئه‌كه‌ن. بۆیه زۆر پێویستی به ئافره‌تێك هه‌یه كه لانی كه‌م دڵنه‌وایی داته‌وه‌و پشتیوانی له كاره‌كه‌ی بكات، ئه‌وه بوو خاتوو سه‌وده ئه‌خوازێ له كاتێكدا كه سه‌وده په‌نجا ساڵه ته‌مه‌نیه‌تی! ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆیدا هه‌مانه‌ی پڕ له فووی دوژمنانی ئیسلام كه پێیان وایه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كه‌سێكی ئاره‌زوو بازو حه‌ز خواز بووه به نه‌شته‌ری داد‌و دادگه‌ری ئه‌م كه‌ڵه پیاوه فش ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌و ورگانه‌ی كه فوویان تێ چووه زۆر تاڵ به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه‌و به درۆ ئه‌خرێنه‌وه.
بێگومان خاتوو سه‌وده‌ش خوا لێی ڕازی بێت، پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) بكات، خێزانی سه‌كرانی كوڕی عه‌مر بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان به‌شداری دووه‌م كۆچكردن بوون بۆ حه‌به‌شه. له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له حه‌به‌شه مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت، خۆشی بێ كه‌س و قه‌له‌نده‌ر ئه‌مێنێته‌وه، نه‌یشی ئه‌توانی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ، چون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕابوایه‌وه هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن گه‌له سته‌مكاره‌كه‌یه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بێ تام ئه‌بووه‌وه، كه‌سیش نه‌بوو كه چاوه‌دێری بكات و بیحه‌وێنێته‌وه، بۆیه ئه‌بینین كه گه‌وره‌ی به‌زه‌ییداران، پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م ڕچه ئه‌شكێنێ و ئه‌م په‌رده‌ی بێ ده‌نگیه ئه‌درێنێ و به حاڵی ئه‌حواڵی دا تێمان ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه ئیسلامه هاتووه ئه‌یه‌وێ خۆی بكاته خاوه‌ن هه‌موو بێ خاوه‌نێ و كه‌سی هه‌موو بێ كه‌سێ، بۆیه هه‌ڵده‌سێ ماره‌ی ئه‌كاته‌وه. |
,
2007/7/11
|
|
|
| |