تایبەت بە سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
|
٧ خاتوو زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش (خوا لێی ڕازی بێت)
زه‌ینه‌ب كچه مامی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بوو و خوشكی عه‌بدوڵڵای كوڕی جه‌حشی پاڵه‌وان و شه‌هیدی جه‌نگی ئوحود بوو، (خوا ليێيان رِازي بيَت) . دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌بدوڵڵای مێردی شه‌هید ئه‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی به كوڕ كرا‌و (التبني) ماره ئه‌كاته‌وه، زه‌ینه‌ب چونكه یه‌كێ بوو له‌و خانه‌واده ناسراوانه‌ی كه له مه‌دینه ناو بانگیان بوو، زه‌یدیش به‌نده‌یه‌كی بێ كه‌سی به كوڕ كراوێكی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم)!، بۆیه به‌رده‌وام زه‌ینه‌ب خۆی به‌سه‌ر زه‌ید هه‌ڵئه‌دا و لافی وه‌سه‌ر لێ ئه‌دا، بۆیه تا ده‌هات نێوانیان به‌ره‌و گرژی و لێكترازان ملی ئه‌نا! هه‌تا له هێندێ گێڕانه‌وه دا هاتووه كه‌وا قسه‌ی زۆر ڕه‌قی ڕووه‌و زه‌ید بوو! زه‌یدیش دێته لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و سكاڵای حاڵی خۆی له لادا ئه‌كردو نیازی ته‌ڵاق و لێك جیا بوونه‌وه لا ئه‌دركاند، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌كرد كه ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرێت و نیازی جیا بوونه‌وه‌ی لێی نه‌بێت، هه‌روه‌ك ئه‌م ڕاستیه له قورئانیشدا ئاماژه‌ی پێ كراوه، وه‌ك له سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر r به زه‌ید ئه‌فه‌رموێ: ( أمسك عليك زوجك) واته: خێزانه‌كه‌ت لای خۆت گلده‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری مه‌به. به‌ڵام ناكۆكیه‌كان ڕۆژ وه دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ی ئه‌ساند. تا له ئاخریا زه‌ید زه‌ینه‌ب ته‌ڵاق ئه‌دات. بۆیه له دوای ته‌ڵاقدانی زه‌ینه‌ب، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر r ئه‌دات كه زه‌ینه‌ب بۆخۆی بخوازێته‌وه. دیاره خواستنی زه‌ینه‌بی كچی جه‌حشیش، زه‌رووره‌تێكی شه‌رعی بوو كه ئه‌بوایه جێبه‌جێ بكرایه، چونكه زه‌ینه‌ب خێزانی زه‌یدی كوری حاریسه بوو(خوا ليَي رِازي بيَت)، زه‌یدیش به كوڕ كراوی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش لای عه‌ڕه‌به‌كان باو بوو كه شوێنه‌واری به كوڕ كرا‌و هه‌مان شوێنه‌واری ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م كوڕه‌ی به كوڕ گرتووه، واته مادام زه‌یدی كوڕی حارسه به‌كوڕ كراوی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌ویش پشكی ئه‌و شوێنه‌واره‌ی به‌ر ئه‌كه‌وێت، بۆیه عه‌ره‌ب له سه‌رده‌می جاهلی به كوڕكراوه‌كانیان ده‌گوت: أنت ابني، أرثك وترثني واته: تۆ كوڕی منی و به‌ر میراتی من ئه‌كه‌ویت و به‌ر میراتی تۆش ئه‌كه‌وم! ئه‌وه‌ی بۆ باوكه‌كه‌ش دروست بوایه ئه‌وا بۆ به كوڕكراوه‌كه‌یش هه‌ر دروست بوو، ئه‌گه‌ر دروستیش نه‌بوایه بۆ ئه‌وی تریش هه‌ر دروست نه‌بوو. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه بوایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆی نه‌بوو كه زه‌ینه‌ب ماره بكاته‌وه، چونكه زه‌ید به‌پێی داب و نه‌ریتی نه‌فامی وه‌ك كوڕی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وابوو، كه‌واته له كێ ئه‌گونجا كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بووكی خۆی ماره بكاته‌وه؟!
بۆیه هیچ بوارێك نه‌بوو بۆ له بنده‌رهێنان و ڕیشه كێشكردنی ئه‌و چه‌مكه هه‌ڵه‌و خوارو خێچه‌ی كه له مه‌ڕ به كوڕ كراوان داڕێژرا بوو. بۆیه هاوردنی زه‌ینه‌ب لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پاش ته‌ڵاقدانی له لایه‌ن زه‌یده‌وه ئه‌و چه‌مكه‌ی ڕاستكرده‌وه. ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیشدا هاتووه.
|
,
2007/7/11
|
|
|
| |