تایبەت بە سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
|
٨ خاتوو جوه‌یریه‌ی كچی حارس (خوا لێی ڕِازی بێَت)
خاتوو جوه‌یریه كه خێزانی مانعی كچی سه‌فوان بوو، ئه‌و پیاوه‌ی كه سه‌ر سه‌ختترین و نا حه‌ز ترین دوژمنی ئیسلام بوو و دژایه‌تی زۆری ده گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم)هه‌بوو، له شه‌ڕی به‌نی موسته‌ڵه‌قدا له ڕۆژی المريسيع ئه‌كوژرێ و جوه‌یریه‌ش به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست مسوڵمانان، خاتوو جوه‌یریه‌ش كچی حارسی كوڕی زیڕاره كه گه‌وره‌ی به‌نی موسته‌ڵه‌ق بوو، باوكی پیاوێك بوو كه پلانی زۆر خراپی بۆ مسوڵمانان ئه‌گێڕا! هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاریشدا هاتووه كه له عائشه خوای لێ ڕازی بێت گێڕاوه‌ته‌وه وئه‌ڵێت: له‌و شه‌ڕه دا چاكترین ئافره‌تانی به‌نی موسته‌ڵه‌ق به دیلی ئه‌كه‌وێته ده‌ست پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) !پێغه‌مبه‌ریش به‌پێی یاسای خومس به‌شی خۆی له‌و ده‌ست كه‌وته كه‌وته ده‌ست، ئه‌وی تریشی به‌سه‌ر مسوڵماندا به‌خشیه‌وه، خاتوو جوه‌یریه‌ی كچی حارس یه‌كێك بوو له‌و ده‌ستكه‌واته‌ی كه به‌ر سابتی كوڕی قه‌یس ئه‌كه‌وێت، جوه‌یریه دێته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و پێی ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) من جوه‌یریه‌ی كچی حارسم كه گه‌وره‌ی تیره‌ی به‌نی موسته‌ڵه‌ق بوو، من ئێستا دیلی ده‌ستی شه‌ڕم و پشكه به‌ری سابتی كوڕی قه‌یسم و به نۆ ئۆقیه به‌ر ئه‌و كه‌وتووم، یارمه‌تیم بده تاكو خۆم بكڕمه‌وه‌و ئه‌و پێچان (عقد)ه هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه. ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: له‌وه باشترت ئه‌وێت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت: ئه‌و شته: چییه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)؟ پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ: من هه‌قی سابت ئه‌ده‌م و ئه‌گه‌ر ڕازیش بیت من تۆ ئه‌خوازم، ئه‌ویش به‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) زۆر دڵشادو شادومان ئه‌بێت و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ر ئه‌بڕێت. كاتێ كه یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)به‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیتر هه‌رچی له‌و یارانه‌ی كه ئافره‌تانی به‌نی موسته‌ڵه‌قیان به‌ر كه‌وتبوو ئازاد كران، كه ژماره‌یان سه‌د ئافره‌ت ئه‌بوو. ئه‌مه‌ش حیكمه‌تێكی تری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره بوو. به‌نی موسته‌ڵه‌قیش كه ئه‌مه‌ی له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)بینی ئیتر ببڕای ببڕا ده‌ستیان له دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)هه‌ڵگرت، چون ئه‌و تیره‌یه سه‌ره‌تا به چه‌ته‌و ڕێگر ناسراو بوون، هه‌تا ئه‌ڵێن كه هه‌واڵی ئازاد بوونی جوه‌یریه گه‌شته لای باوكی پێش ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بیخوازێت، هات و نۆ ئۆقیه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته‌وه، كه‌چی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) خاتو جوه‌یره‌ی سه‌ر پشك كرد له نێوان گه‌ڕانه‌وه له‌ته‌ك باوكی یان مسوڵمان بوونی و پاشان شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). ئه‌ویش مسوڵمان بوون و شوو كردنی به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌سه‌ر داواكه‌ی باوكی هه‌ڵئه‌بژێرێت. بۆیه خواستنی خاتوو جوه‌یریه جگه له‌وه كه خێر‌و بێرێكی بۆ خودی خاتوو جوه‌یریه هێنا پێشێ، له لایه‌كی تره‌وه هۆكارێك بوو بۆ مسوڵمان بوونی و ئازاد كردنی و وازهێنانی له كاری چه‌ته‌یی و ڕێگری. له‌مسه‌ریشه‌وه خه‌ڵكی ئه‌یانگوت: جوه‌یریه ده‌سته ڕاستی تیره‌كه‌ی خۆیه‌تی. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه هاوردنی جوه‌یریه ڕێگه‌یه‌كی تری خۆشكرد بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی به‌نی موسته‌ڵه‌ق له كاری چه‌ته‌یی و ڕێگرو خراپه‌كاری و دوژمنایه‌تی كردنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) . |
,
2007/7/11
|
|
|
| |